قوربانیانی كۆرۆنا لە جیهاندا 2 ملیۆنی تێپەڕاند

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانیشی ڕوو لە زیادبوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەكە گەیشتە زیاتر لە 94 ملیۆن و گیان لەدەستدانیش بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن حاڵەت بەرزبوەوە.

بەگوێرەی سایتی “Worldometer” كه‌ زانیاری له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا بڵاوده‌كاته‌وه‌، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون 94 ملیۆن و 335 هەزار و 33 كەسن.

لەبەرامبەردا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشبوون و دواتر چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە 67 ملیۆن و 346 هەزار و 784 كەس.

بەگوێرەی ئاماری سایتەكە، تا ئێستا دوو ملیۆن و 18 هەزار و 330 كەس بەهۆی پەتاكەوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

لەنێو وڵاتاندا ویلایەتە یەكگرتووەكان بە زەرەرمەندترینی ڤایرۆسەكە دادەنرێت دوای ئەوەی 401 هەزار و 856 حاڵەتی مردن و زیاتر لە 24 ملیۆن توشبوو تۆماركرا.

هندستان-یش لە ڕیزبەندی دووەمدایە كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 152 هەزار كەس مردون و ژمارەی توشبووانیش تیایدا زیاتر لە 10.5 ملیۆن كەسە.

دوای ئەوانیش هەریەك لە بەرازیل و روسیا و بەریتانیا دێت.

لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش ژمارەی توشبووان نزیكەی 105 هەزار و گیان لەدەستدانیش لە 3.5 هەزار نزیكدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا لە ڕووی داراییەوە زیانی قورسی بە یانە گەورەکان گەیاندووە

بابەتی دواتر

نەتەوەیەکگرتووەکان: لە %3.6ی دانیشتووانی جیهان کۆچبەرانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share