لە توێژینەوەیەکی زانستیی نوێدا کە لەلایەن کۆمەڵێک شارەزای بواری خۆراک و تەندروستیی گشتییەوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری American Journal of Clinical Nutrition بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە پشتبەستن بە خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی کە بڕێکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی خانەکانی لەش و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوونی پێشوەختە.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی بەردەوام خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵی ڕووەکی (وەک پەتاتەی شیرین، دانەوێڵە، چەند جۆرێکی میوە، وەک سێو و هەرمێ و مۆز، گەڵامێو، بڕۆکلی، گەنمەشامی) دەخۆن، تێلمۆیرەکانیان (کە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکانن و بەرپرسن لە تەمەنی خانەکان) کەمتر تووشی کورتبوونەوە دەبن، بەم شێوەیەش پڕۆسەی پیربوون خاودەبێتەوە.
ڕیشاڵەکان یارمەتیی ڕێکخستنی بەکتریای ناو ڕێخۆڵە دەدەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن لە لەشدا کە هۆکاری سەرەکییە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.