چۆن پێشوەختە دەزانیت دڵت نەخۆش دەكەوێت؟

توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ دەڵێت، لە رێگەی تەكنەلۆژیاوە دەتوانیت پێشوەختە بزانیت دڵت نەخۆش دەكەوێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی، لە رێگەی پرۆگرامێکەوە کە پشت بە زیرەکیی دەستکرد دەبەستێت و لێکدانەوە بۆ وێنەی تیشکی “X ray” دەكات، مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ بەر لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەكان ئاشکرادەکرێن.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە و ئاشكرایكردووە، پرۆگرامەکە نەخۆشی و گرفتەكان لە ماسوولکەکانی دڵ و توانا و چالاکییان و ئەگەری تووشبوونی دڵ بە جەڵتە لە داهاتوودا دیاریدەكات.

ئەو ماوەیەی كە بەر لە تووشبوونی دڵ بە نەخۆشی پێشبینیدەكرێت، بریتییە لە 10 ساڵ و توێژینەوەکە روونیدەكاتەوە، بەهۆى ئەو پشکنینەوە، دەتوانرێت ئاماژەکانى تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکانی دڵ لە 10 ساڵی داهاتوودا ئاشكرابكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share