پارێزەری هونەرمەند نوری گەرمیانی ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی دەستگیرکردنی ئەو هونەرمەندە لەسەر کێشەی ئافرەت بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سکاڵایەک دژی پەیجێکی ساختە کە بەبێ ئاگاداریی ئەو کراوەتەوە و بۆ هەڕەشەکردن لە خەڵک بەکارهاتووە.
وتیشی، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی سکاڵاکار داواکەی بکشێنێتەوە و بڕیارە سبەی بە کەفالەت ئازادبکرێت.