مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت چاودێری و ڕێکاری باشتر لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “هیوای سەلامەتی بۆ خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەخوازین، ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی دهۆک مایەی خەمێکی قووڵە، دڵمان لەگەڵتانە و هاوبەشی خەمتانین”.

مەسرور بارزانی ئامادەیی بۆ هەر پێداویستی و هاوکارییەکی خانەوادەی قوربانییەکان و چارەسەرکردنی بریندارەکان پیشانداوە.

سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی غاز مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مایەی نیگەرانی و مەترسییەکی جددییە، دەبێت لایەنی پەیوەندیدار بە زووترین کات بە جددی لەسەر ئەم بابەتە بوەستن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت چاودێرییەکی باشتر و ڕێکاری باشتر بۆ چۆنێتیی بەکارهێنانی غاز و سەلامەتی بگرنەبەر بۆئەوەی ڕووداوی دڵتەزێنی لەمجۆرە دووبارە نەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کە مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بڕیاریداوە کارکردن بە سیستمی غاز بەهەموو شێوەیەک رابگیرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەی تانکیی غازەوە لە ماوەی پێنج رۆژدا 65 کەس بوونەتە قوربانی

بابەتی دواتر

سەرۆكی هەرێم لە بەغدادە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share