کارەبای سلێمانی: لە دوو مانگدا زیاتر لە 700 هاوبەشی كارەبا سستمی وزەی خۆریان داناوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر “سۆلار” لە زیادبووندایە، لە دوو مانگی رابردوو زیاتر لە 700 هاوبەشی کارەبا سیستمی وەزەی خۆریان داناوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتییان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 700 هاوبەشی كارەبا سستمی كارەبای وزەی خۆریان داناوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی دوا ئامار تاوەکو بەرواری 30ی مانگی ئەیلولی 2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەکان تۆماركراوە، گەیشتوەتە هەزار و 746 هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان 26 هەزار و 244 مێگاوات بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێكیان لە سلێمانی بووە
دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت

دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە تیرۆر راگەیەنرا كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە. دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
Total
0
Share