وەزیری ئاوەدانكردنەوە: تا 10 ساڵی دیکە ڕێگەی سەرجەم گوندەكان قیرتاو دەكرێن

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، تا 10 ساڵی دیکە ڕێگەی سەرجەم گوندەكان قیرتاو دەكرێن و ماستەرپلانی نوێی دادەنێین.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار گوندمان هەیە و تا ئێستا نیوەیان قیرتاوکراون و نیوەی دیکەی ماوە، پلانەکە وایە تا 10 ساڵی دیکە سەرجەم ڕێگەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگە گوندەکانیشەوە، قیرتاوبکرێن.

وتیشی، لە ماوەکانی ڕابردوو، ئەو ماستەرپلانەی بۆ ڕێگەکانی کوردستان داماننابوو، نوێی دەکەیننەوە و دەستکاری دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەکەکانی شار رێگەپێدراو نییە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەکەکانی شاردا رێگەپێدرا و نییە و دەستیبەسەردا دەگیرێت. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share