مێردمنداڵێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و بە ماوەیەکی کەم توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:30 خولەکی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک بە ناوی جوان رياز حسێن تەمەن 17 ساڵان لە زێی گەورەدا خنکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، مێردمنداڵەکە خەڵكی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە، دوای کاتژمێرێک لە خنکانی توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی…
Total
0
Share