بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و رێگەکانی پاراستنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی دراوسێیەتیی باش کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتی لەم قۆناغەدا روونکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عیراق نابنە بەشێک لە ململانێکان، بەڵکو هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە، د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە رێزەوە یادی سەرۆک مام جەلالی کردەوە، وەک ئەندازیاری پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرێمی کوردستان و یەکێتی. هاوکات پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک درێژەپێدەری ئەو رێبازە حەکیمانەیە و رۆڵی لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە بگەین بە حکومەتێک کە بنەماکەی هاوبەشێتی بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدایە بگەن بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە بنەماکەی هاوبەشێتی و پێکەوەیی بێت.…
Total
0
Share