بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێـ.ـران لە تاران کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژییەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێـ.ـراندا مێژوویەکی هاوبەش و دێرین پێکەوە دەمان بەستێتەوە.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێـ.ـران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی لە هەوڵەکانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share