وەزیری کشتوکاڵ: داوامان کردووە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بێت

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کە ئێستا بە سەردانێک لە بەغدادە ڕایگەیاند، لە بەغداد لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووەتەوە و لەسەر 11 خاڵی هاوبەش گفتوگۆیان کردووە بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ.

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق و هەرێم یەک سەلەی خۆراکن و پێویستە مافی جوتیاران بە یەکسانی بپارێزرێت، و لەسەر ڕۆژمێرێکی کشتوکاڵیی یەکگرتوو بڕیاری کۆتایی بدەن و پابەندبن پێوەی.

وەزیری کشتوکاڵ وتیشی، هەروەها داوایان کردووە نوێنەرانی هەرێم بەشداربن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە وا بڕیارە مانگی 10 ئەنجامبدرێت، تاوەکو پشکی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بڕیاری لێوە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share