پێنجەمین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی سازدەکرێت

بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا، پێنجەمین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی سازبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتیی بەشی هونەری سینەمای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە داهاتوویەکی نزیکدا پێنجەمین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی رێکدەخرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، فێستیڤاڵەکە نێودەوڵەتی دەبێت بۆ سینەمای کورد و مەرجە فیلمەکان لەبارەی کوردەوە دروستکرابن، جا بەرهەمهێنەرەکان کوردبن یان نا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: نابێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “نابێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی…
Total
0
Share