لاڤە حیکمەت: بە هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا پڕۆژەی ‘کەشتیی هیوا’ ڕادەگەیەنین

لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا، پڕۆژەی ‘کەشتیی هیوا’ ڕادەگەیەنن.

ئەم پڕۆژەیە لەپێناو هۆشیاریی تەندروستی و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ڕاگەیەندراوە؛ لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان، لەگەڵ د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

ئامانجی پڕۆژەکە، پشکنینی پێشوەختەیە بۆ ئەو ژنانەی کە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 69 ساڵە و هێشتا هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە؛ ئەویش لە ڕێگەی مامۆگرافیی دیجیتاڵی و پشکنینی کلینیکیی مەمک (CBE)ـەوە.

ئامانجی سەرەکیی هەنگاوەکە، گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییانەیە بەو ناوچە دوورەدەستانەی کوردستان، کە دەستیان بە سەنتەرە تەندروستییەکانی شار ڕاناگات، بۆ ئەوەی هەر ژنێک بتوانێت لە نزیک ماڵەکەی خۆی پشکنینی بۆ بکرێت و چیتر شێرپەنجەی مەمک جێگەی ترس نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پشووەکانی جەژندا نزیکەی 160 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە 159 هەزار و 583 گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share