لەسەر رێگای هەورامان – خورماڵ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای هەورامان ئۆتۆمبێلێکی جۆری “تۆیۆتا لاندکرۆزەر” وەرگەڕا و شۆفێرەکەی و دوو سەرنشین برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەورامان – خورماڵ نزیک گوندی (بەڵخە) روویداوە کاتێک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر کە بە ئاڕاستەی قەزای خورماڵ رۆیشتووە وەگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و دوو سەرنشین کە لەگەڵیدابوون برینداربوون .

هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، “بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
Total
0
Share