لە سلێمانی چوار کەس دەستگیرکران

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ لابردنی ئەو شوێنانەی بە نایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ دەستپێکردووە و ئەمڕۆش چوار کەس دەستگیرکراون.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،  “بەردەوامین لە ھەڵمەتی نەھێشتنی ئەو شوێنانەی بە نایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ، لەو چێوەیەشدا بنکەی پۆلیسی راپەرین سێ کەسی دەستگیرکردووە، لە سلێمانیش کەسێک دەستگیرکراوە، دەستیشبەسەر بڕێکی زۆری پێداویستی سەربڕینی ئاژەڵدا گیراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “توانیومانە کۆنتڕۆڵی 90% ئەو شوێنان بکەین کە بە نایاسایی ئاژەڵی لێ سەردەبڕدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: رووداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە

هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک…
Total
0
Share