سەرۆككۆماری ئێران: پابەندین

مەسعود پزیشكیان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هیوا و متمانەیان بەرەو نەمان دەچێت، بەڵام وڵاتەكەی پابەندە بە لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ واشنتندا.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە میانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هەنگاو بە هەنگاو لە بێمتمانەیی بە ئەمریكییەكان نزیك دەبێتەوە و هێندەی نەماوە هیوایەك بۆ لێكتێگەیشتنێکی هەمیشەییش نەمێنێت.

وتیشی، ” پابەندین بە لێكتێگەیشتنەكەمان لەگەڵ ئەمریكا، سەرەڕای ئەوەی متمانەی پێویستمان بە ئەمریكا نییە و هۆشداریشمان لەو بارەیەوە داوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هیچ كا جەنگ و توندوتیژی ڕێگایەكی ژیرانە نەبووە بۆ گەیشتن بە ئارامیی و ئاشتیی، بەڵام واشنتن دەیەوێت بە هێز و سزای ئابووریی گەلەكەمان بە ڕێككەوتن ناچاربكات؛ بێئاگا لەوەی وڵاتەكەمان بەسەر دەیان ئابڵوقەی ئابووری و سەربازی زۆر درێژخایەنتردا سەركەوتنی بەدەستهێناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی…
Total
0
Share