ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە لە بوچای نزیک کیێڤ.

لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە 4ی ئازاردا لەڕێگای کامێرا ئەمنییەکان و بە کامێرای مۆبایلی یەکێک لە شایەتحاڵەکان لە نزیک ڕووداوەکە تۆمارکراوە دەردەکەوێت، سەربازانی ڕوسیا کە لە پێشەوە و دواوەی هەشت پیاوی ئۆکرانییەوە دەڕۆن کە سەرجەمیان دەستیان بەرزکردووەتەوە وەک ئاماژەی خۆڕادەستکردن و بەدوای یەکدا دەڕۆن لولەی چەکی سەربازە ڕوسییەکان لەو هەشت ئۆکرانییە کراوە.

ڤیدیۆکە بەوە کۆتاییدێت بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری شایەتحاڵەکەوە دەڵێت، ئەو پیاوە ئۆکرانییانە براونەتە ناو باڵەخانەیەکی ئەو ناوچەیە کە ڕوسیا کۆنترۆڵی کردووە و دەنگی تەقەی بیستووە دواتر هیچ ئاسەوارێک لەو کەسانە نەبووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ڤیدیۆیە ڕوونترین بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە کە تێیدا سەربازانی ڕوسیا ئەو کەسانە دەکوژن کە خۆیان رادەستی ئەوان دەکەن و دەبنە دیل لەلایان ئەوەش “تاوانی جەنگە”.

نیویۆرک تایمز ڤیدیۆیەکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارکراوە، تێیدا تەرمی ئەو کەسانە دەردەکەوێت لە نزیک هەمان ئەو باڵەخانەیەی شایەتحاڵەکە باسی لێوەکردبوو، هەروەها بەشێک لە تەرمەکان دەستیان بەستراوە بەرلەوەی گوللـەباران بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک سەربازی روسی لەنزیک تەرمەکانەوە وەستاون.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خۆڵبارینێکی چڕ دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

لەگەڵئەوەی پشووە سبەینێ مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share