لە سلێمانی پێنج کرێکار کەوتنە چاڵێکەوە و یەکێکیان گیـ.ـانیلەدەستدا

لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی لە کاتی کارکردن ئەندازیارێک گیانیـ.ـلەدەستدا و چوار کرێکاریش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی شاری سلێمانی، ئەندازیارێک لەگەڵ کرێکارەکاندا سەرقاڵی کارکردن بوون لە چاڵێکدا، دواتر ئەو چاڵەی کە هەڵیانکەندووە بەسەریاندا دەڕمێت و لە ئەنجامدا ئەندازیارەکە گـ.ـیانیلەدەستدەدات و چوار کرێکاریش برینـ.ـداربوون.

ئەوەش هاتووە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ئەندازیارێکە بە ناوی محەمەد ئەحمەد، تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share