چۆن ئەو چوار منداڵەی لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک رزگاریان بوو 40 رۆژ بە تەنها لە دارستانێکدا مانەوە؟

لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی کۆڵۆمبی کە زیاتر نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر روویدا، چوار منداڵ بە زیندوویی دەربازیان بوو و بۆ ماوەی 40 رۆژ بەتەنها لە دارستانێکدا مانەوە و سەرۆکی وڵاتەکەش هۆکاری زیندوو مانەوەیان ئاشکرادەکات.

“سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، “ئەو چوار منداڵە ماوەی 40 رۆژ لە دارستانەکانی ئەمازۆن ماونەتەوە و ئەوەی یارمەتیدەریشیان بووە “یاری مانەوە”بووە کە گەورەترین منداڵیان ئەنجامی داوە.

ئەو منداڵانەی لە رووداوەکەدا رزگاریان بووە پێکهاتوون لە لیزلی جاکۆبۆمبایری تەمەن 13 ساڵان، سۆلینی جاکۆبۆمبایری تەمەن 9 ساڵان، رانوک مۆتۆکۆی تەمەن چوار ساڵان و رانوکی تەمەن 11 مانگان، سەرجەمیان خوشک و برا بوون، لە دوای رزگاربوونیان لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بۆ ماوەی 40 رۆژ لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا مابوونەوە دواتر لەلایەن تیمێکی گەڕان و پشکنینەوە کە لە 200 کەس پێکهاتبوون دۆزرانەوە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی بۆگۆتای پایتەخت.

بە وتەی پزیشکانی نەخۆشخانەکە منداڵەکان تووشی وشکبوونەوە ببوون بەهۆی نەبوونی خواردن و خواردنەوەی پێویستەوە، جگە لەوەش ئاسەواری پێوەدانی مێرووی دارستانەکە بە جەستەیانەوە دیارە، هەرچەندە تا ئێستاش ناتوانن خۆراک بخۆن تەندروستیان جێگیرە و قۆناغی مەترسیان تێپەڕاندووە.

تەکنیکی رزگاربوونی منداڵەکان لەلایەن خوشکە گەورەکەیانەوە جێبەجێکراوە کە “یاری مانەوە”ی پێدەوترێت ئەویش بە لاستیکی قژبەستن چێوەیەکی بە دەوری خوشک و براکانیدا دروستکردووە تا ببێتە هۆی پاراستنیان، ئەم تەکنیکەشی لە خولی چادرگەی خوێندنگەکەی فێربووە لە رابردوودا.

جگە لەوەش ئەو میوانەی ناسیوەتەوە کە ژەهراوین و رێگەی نەداوە خوشک و براکانی بیخۆن، بەم شێوەیەش لە ژەهراویبوون پاراستوونی.

میدیاکانی کۆڵۆمبیا چیرۆکی رزگاربوونی ئەو منداڵانەیان بە دووبارە نەبووەوە و خەیاڵی ناوبردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنەوە کحولییەکان سوودیان بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار لەکاتی هەوڵدان بۆ قۆپییەکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share