وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئۆنلاین زیانێکی گەورە بە پرۆسەی خوێندن دەگەیەنێت.
د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، خوێندنى ئۆنلاین زیانێکى گەورە بە پرۆسەى خوێندن دەگەیەنێت، لەم بارودۆخەى ئیستادا لەگەڵ خوێندنى ئۆنلاین نین لە زانکۆ و پەیمانگەکانى کوردستان.
دەشڵێت، “ئۆنلاین دوایین بژاردەی ناچاریی دەبێت کە بیرى لێبکەینەوە”.