عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نزیكە لە تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی حکومەتەكەی.
لە ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگیدا كە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی و بەئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كۆبووەوە.
ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆ لە هەردوو لایەنی حکومی و یاسادانان کراوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی لە وڵات و ناوچەکەدا کراوە، لای خۆیشیەوە سەرۆکوەزیران نزیکبوونەوەی لە تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتی ڕاگەیاندووە.