عێراق لە 48 کاتژمێردا 400 ماڵپەڕی سێکسیی قەدەغەکردووە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە 400 پێگەی ماڵپەڕە پۆرنەکانیان سانسۆر کردووە، لەڕێگەی لیژنەیەکی هونەریی ڕاسپێردراوەوە.

ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، “وەزیری پەیوەندییەکانی لیژنەیەکی هونەریی ڕاسپاردووە بۆ سڕینەوەی ماڵپەڕە پۆرنەکان”.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، “لیژنەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 400 پێگەی ئەو ماڵپەڕانەیان سڕیوەتەوە”.

ئاماژە بە بڕیاری پێشتری وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دراوە بۆ سانسۆرکردنی ئەو ماڵپەڕانە، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە، بەڵام ئێستا لەڕێگەی لیژنەیەکەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.

ڕۆژنامە عێراقییەکە لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتەوە دەڵێت، هەندێک لە پێگە و ماڵپەڕەکان سانسۆر دەکرێن ئەوەی لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەیوەندییەکاندابێت، بەڵام هەندێکی دیکەیان لە دەسەڵاتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکاندایە دەبێت لەڕێگەی سەرپەرشتیکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنەوە چارەسەری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
Total
0
Share