عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی زیادكرد

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیادیكردووە و ڕۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەمهێندراوە بە بەراورد بە مانگی حوزەیران.

بەپێی دوایین داتاكانی كە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە عێراق لە مانگی تەمموزدا ڕۆژانە چوار ملیۆن و 584 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێَندراوە كە بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ڕێژەكە زیادیكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی دوایین داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ بە تێكرا مانگی ڕابردوو ڕۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنان زیادیكردووە.

بابەتی پێشتر

(500) ملیۆنی بۆ کچان خەرجکردووە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ: نابێت هاوڵاتییان چەكی جەنگییان هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share