وەزیری دەرەوەی عێراق لە تارانە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێکی یاوەری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند،  “سەردانەکەی فوئاد حسێن ڕۆژێکی پێدەچێت و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە”.

وتیشی، “وەزیری دەرەوەی عێراق لە کەسایەتییە باڵاکانی ئێران گفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات دەکەن و تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە هەریەکە لە بەغداد و تاران پاڵپشتییەکانیان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و هەنگاوەکانی بەدواداچوونی ئەو ئاڵۆزییانە یەکدەخەن.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ وڵاتی ئێران دوای ئەوە دێت  کە لە 22ی شوبات سەردانێکی بۆ وڵاتی سعودییەش ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: لە چەند ڕۆژێکدا ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەگاتە دەستمان

بابەتی دواتر

هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share