ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، دەستیانکردووە بە هەنگاوەکانی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی.
ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی نوێنەران دەستی بە هەنگاوەکانی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو کردووە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریی خانەنشینان و ڕێکخستنەوەی مافەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، واژوو لەلایەن پەرلەمانتارانەوە کۆکراوەتەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکی ڕەسمی بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یاساکە، وتیشی، یەکێک لە دیارترین پێشنیارەکان ئەوەیە، تەمەنی یاسایی خانەنشینی هاوشێوەی پێشوو بکرێتە 63 ساڵ لەبری 60 ساڵ”.
هاوکات ناوبراو جەختی کردەوە، کە پێداچوونەوە بە چەندین ماددەی دیکەی یاساکەدا دەکرێت بۆ ئەوەی مافی ئەو توێژە بپارێزێت و لە بەرژەوەندییاندا بێت.