پەرلەمانتارێك: كازمی 70 ملیار دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی نووسینگەكەی خەرجكردووە

مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، 70 ملیار دیناری خەرجكردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی نووسینگەكەی و ئامێر و ئۆتۆمبێلەكانی سەر بەو نووسینگەیە، بەڵام نووسینگەی سەرۆك وەزیران بەشێكی ڕەتدەكاتەوە.

مستەفا جەبار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، “بەڵگەنامە”یەكی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا خەرجكردنی 70 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران و ئامێر و كەلوپەلەكانی خەرجكراون و پارەكە لە بودجەی ئاسایشی خۆراك تەرخانكراوە.

وەك لە “بەڵگەنامەكە”دا نووسراوە، لەو پارەیە پێنج ملیار دینار بۆ كڕینی مۆبیلیات و كەلوپەلی ئۆفیس خەرجكراون. خەرجییەكانی دیكەش بۆ كڕین و چاككردنەوەی ئامێر و ئۆتۆمبێل، نۆژەنكردنەوەی بینا و پێداویستییەكانی ئاسایش و بەرگری بوون.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا نووسینگەی سەرۆك وەزیران، ئەو پەرلەمانتارەی تۆمەتباركرد بە گێچەڵكردن بە حكومەت لە ڕێگەی “بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست و چەواشەكارانەوە”.

نووسینگەی كازمی دەڵێت، “لە یاسای پاڵپشتیی لەناكاوی ئاسایشی خۆراكدا، بڕی 400 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، لەو بڕە 70 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ نووسینگەی سەرۆك وەزیران كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە بۆ ئەوەی نیوەی پارەكە كە دەكاتە 35 ملیار دینار، لەم كابینەیەی حكومەتدا خەرجبكرێت بۆ هێزە ئەمنییەكانی سەر بە نووسینگەی سەرۆك وەزیران، نەك كڕینی مۆبیلیات وەك ئەو پەرلەمانتارە بانگەشەی بۆ دەكات”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سەرمووچە بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائانی گەیشتە بەغداد

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسادارانی ئێران بەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل قائانی…
Total
0
Share