ئەمڕۆ، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزە سەربازییەکانی وڵاتی ڕاسپارد کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.
لەو بارەیەوە، مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری ئامادەباشیی هێزە سەربازییەکان ئەوەیە، کە لە 30ـی 9ـی 2026، ئەو گرووپە چـ.ـەکدارانەی لە دەرەوەی دەوڵەتن، دەبێت چـ.ـەکەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەنەوە و لەپێناو ئەوەی کاردانەوەیەک لەو گرووپانەوە نەبێت، سەرۆکوەزیران ئەم بڕیارەی دەرکردووە.