عێراق: ئێران لەڕێگەی هەڵکەندن و لێدانی تونێلەوە دەیەوێت ڕێڕەوە ئاوییەکان بگۆڕێت

قەیرانی ئاو لەنێوان عێراق و ئێراندا جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە و وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقیش دەڵێت، لەگەڵ ئێران نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق.

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “کارتی فشاری بەهێزمان لەبەردەستدایە بۆ وەرگرتنی مافە ئاوییەکانی عێراق”.

ڕاشیگەیاند، تائێستا لەگەڵ وڵاتی ئێران نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پرسی پشکی ئاوی عێراق.

حەمدانی دەڵێت، “ئاماژە و بەڵگەمان لەبەردەستدایە ئێران لەڕێگەی هەڵکەندن و تونێلەوە دەیەوێت ڕێڕەوە ئاوییەکان بگۆڕێت”، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دەرەوە لەهەوڵەکانی بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بەردەوامە.

وەزیری سەرچاوەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “ئێران سەرپێچی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و لەوبارەیەوە تارانمان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە”.

جەختیکردەوە، پەنابردن بۆ دادگای نێودەوڵەتی یەکێکە لە کارتەکانی عێراق و وتی، “هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە ئاو لە وڵاتانی دیکە بگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق دژی رێککەوتنەکانمانە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق، دژی رێککەوتنەکانی هەرێمە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. کەمال محەمەد، وەزیری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: داتای مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نوێدەکرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، داتای مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە چوارچێوەی پلەبەندی مووچەدا نوێدەکرێنەوە. هەنا ئیسماعیل،…
Total
0
Share