شیروان میرزا: تێڕوانینی وەزیری نوێی دارایی عێراق بۆ مووچە خراپ نییە

ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تێڕوانینی وەزیری نوێی دارایی عێراق بۆ مووچە خراپ نییە، بەڵام ئەو زیاتر کەسێکی یاساییە.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، فالح ساری، وەزیری نوێی دارایی عێراق، ماوەیەکی زۆر سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بووە، ئەو کەسێکە کەمتر دەچێتە ژێر کاریگەریی ڕێککەوتنە سیاسییەکان و لەلای ئەو یەک و یەک دەکاتە دوو.

وتیشی، پێم وایە ئەگەر کورد بەباشی خۆی ئامادەنەکات، لەگەڵ فالح ساری لە ڕووی یاساییەوە تووشی لێکتێنەگەیشتنی زۆر ئاڵۆز دەبێت، چونکە ئەو زیاتر پیاوێکی یاساییە.

باسی لەوەشکرد، تێڕوانینی فالح ساری بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراپ نییە، بەڵام هەمیشە بۆ پرسەکان دەگەڕێتەوە بۆ یاساکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share