هاووڵاتییەکی تەمەن 32 ساڵ بەهۆی نەزانینی مەلەکردنەوە، لە سنووری قەزای حەویجە خنکا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، هاووڵاتییەکی تەمەن 32 ساڵ کە پیشەی پاسەوانیی کارگەیەکی ڕۆن بووە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ مەلەکردن ڕۆیشتوونەتە ئاوی زابی خواروو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراو مەلەی نەزانیوە، خنـ.ـکاوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، هاووڵاتییان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەی و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.