فەرمی.. دادگای پێداچوونەوە بڕیاری سزای بەندكردنی پێنج دەستگیركراوەكەی بادینانی پەسەندكرد

چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان

سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان / دەستەی سزایی بە بڕیاری ژمارە 468، كە لە 28ی نیسانی ڕابردوو دەریكردووە، بڕیاری دادگای تاوانی دووی هەولێری تایبەت بە سزای زیندانیكردن بۆ ماوەی شەش ساڵ بۆ پێنج لە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان پەسەندكرد.

دوای ئەوەی لە 16ی شوباتی ڕابردوو سزای زیندانیكردنی هەریەك لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، هەریوان عیسا و گۆهدار زێباری)، لەلایەن دادگای تاوانی دووی هەولێرەوە دەركرا، پارێزەرانی بەرگری داوای پێداچوونەوە (تەمیز)ی بڕیارەكەیان كرد.

بەڵام دادگای پێداچوونەوە بڕیاریدا بە وەڵامدانەوەی داواكە بە پەسەندكردنی بڕیاری دادگا سەبارەت بە سزادانی بەندكراوان بە زیندانیكردن بۆ ماوەی شەش ساڵ.

بڕیارەكە لە ڕۆژی 28ی نیسانی ڕابردوو دەرچووە، بەڵام ئەمڕۆ وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوت.

ڕۆژی سێشەممە 4ی ئایار دەنگۆی پەسەندكردنی بڕیارەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڵاوكرایەوە، بەڵام بە نهێنی هێڵدرایەوە، هەمان ڕۆژ بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “وەك دوو تیمی پارێزەران سەردانی هەریەك لە دادگای پێداچوونەوە و دادگای تاوانی دووی هەولێرمان كرد و بە فەرمی هیچ بڕیارێك لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەولێرەوە دەرهەق بە پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاكوانەكەی بادینان دەرنەچووە”.

جگە لەو دەستگیركراوانەی بڕیاری دادگایان بۆ دەرچووە، ژمارەیەك دەستگیركراوی دیكەی بادینان لە بەندینخانەكاندان و دۆسیەكانیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

دەقی بڕیارەكە:

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگاکان لە خەونەوە دەبێتە ڕاستی

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند نرخی سانچۆی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێک تایبەت بە ماتۆڕسوارەکان دەرچوو

هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا سەرجەم ماتۆڕسوارەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی کڵاوی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابینبکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خاوەنپێویستییە تایبەتەکانەوە ڕایگەیاند، ژیان و گوزەرانی خاوەنپێداویستیی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت…
Total
0
Share