بەرگریی شارستانی: لافاو و بارانەكەی دوو ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی بێ زیان بوون

كاریگەری بارانبارینی دوێنێ لە سلێمانی فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان

شەپۆلێكی باران شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری گرتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت، تائێستا هیچ زیانێكی بۆ سەر ماڵ و شوێنە گشتییەكان تۆمارنەكراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست و بەهۆیەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بارانێكی بەهێز بەتایبەتی لە كاتەكانی شەودا شارەكەی گرتەوە و لە ئاكامیدا لە چەند شوێنێك لافاو دروستبوو.

ڕێكان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ ڕووداوێكی چونەنەناوەی ئاو و لافاو بۆ ناو ماڵ و شوێنە گشتییەكان ڕووینەداوە.

وتیشی، “دوێنێ پڕۆسەیەكی پاككردنەوەیان بۆ ئاوەڕۆكانی گەڕەكەكانی باشوری سلێمانی و تایبەت گەڕەكی جولەكان ئەنجامداوە بەمەستی ڕێگری لە كۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو”.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئەوەشی خستەڕوو لەكاتی هەر ڕووداوێكی چونەناوەوەی ئاو و لافاو هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (115)ەوە بكەن و بەزووترین كات نزیكترین بنكەیان دەچن بەهانایانەوە و هەر كارێك پێویست بێت لەڕووی ڕاكێشانەوەی ئاو یان لابردنی سەری مەنهۆڵ و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو ئەنجامدەدەن.

دوێنێ ئاسۆ کەمال، بەڕێوبەری بومەلەرزە و کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، “تا ئێستا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانیدا، 80 ملیم باران باریووە ئەمە لەكاتێكدایە لە ساڵی پاردا تا ئەم کاتە 72 ملیم باران باریبوو”.

سەبارەت بە پێشبینیی ڕۆژانی داهاتووش ئاسۆ كەمال وتی، “بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەم دۆخە تا کۆتایی هەفتە لە سلێمانی بەردەوام دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

جیهان 70 ڕۆژى مەترسیدارى لە پێشە

بابەتی دواتر

بۆچى 11/11 ڕۆژى سنگڵەکانە و ئەم ڕۆژە لە چییەوە هاتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆشدارییدەدات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری لەبارەی جەنگێكی جیهانی رانەگەیەندراو دەدات. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكیدا…
Total
0
Share