زانیاریی نوێ لەبارەی دابینكردنی غازی سروشتی بۆ وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرادەكرێت

كۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، لەپێناو بەرفراوانتركردنی فرۆشتنی غاز، كۆمپانیاكە ڕۆژانە غاز بۆ وێستگەی تازە لە كەركوك دابیندەكات.

كۆمپانیای دانە غاز لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەك هەنگاوێك بۆ داینكردنی غازی سروشتی بۆ وەزارەتی كارەبای عێراق، ڕۆژانە بڕی 100 ملیۆن پێ سێجا، غاز لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە دەگەیەندرێتە وێستگەی تازە لە كەركوك.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە، ئەم بڕیارەیان پاش تەواوبوونی پڕۆژەی فراوانكردنی “كۆرمۆر 250” دێت؛ كە بووە هۆی زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر و هەنگاوێکیشدەبێت بۆ بەرفراوانتركردنی فرۆشتنی غازی سروشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share