هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا بگەڕێنەوە 11 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 60 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا خۆیان ناونووس كردووە كە مافی پەنابەرێتییان نییە و ئەگەر هاوشێوەی پێشتر ئەو 11 هەزار دۆلارەیان پێبدرێت ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، دەشڵێت، “تائێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە هاوڵاتییان نەدراوە”.

بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵانی 2011 – 2013 هەر هاوڵاتییەك لە ئەوروپا بگەڕایەتەوە وڵاتەكەی خۆی بڕی 11 هەزار دۆلاری پێدەدرا.
ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2013 ەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی 270 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان ڕوویان لە ئەوروپا كردووە و مافی پەنابەرێتییان نییە و بەشێكی زۆریان ئەگەر ئەو بڕە پارەیەیان پێبدرێت ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئەگەر هاوڵاتییەك بگەرێتەوە بڕی سێ هەزار و 500 دۆلاری پێدەدرێت و ئەوەش بە شێوەی كاش نییە و تائێستا لەسەر ئاستی یەكێتیی ئەوروپا بڕیار نەدراوە ئەو كەسانەی دەگەڕێنەوە هاوشێوەی ساڵانی 2011 و پێشتر بڕی 11 هەزار دۆلاریان پێبدرێت و هیچ میكانیزمێك بۆ شێوازی پێدانی ئەو بڕە پارەیە دیارینەكراوە.

بابەتی پێشتر

كچێك لە ئاوی سەیرانگایەكی دهۆكدا خنكا

بابەتی دواتر

كەسێك كەوتە بیرێكەوە و خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share