بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا عێراقییەکان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی گەشتەکەی بۆ سعودیە ئەنجامبدات.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، پاش ئەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر گـ.ـرووپە چـ.ـەکدارەکانی عێراق گەشتەکەی بۆ سعودیە دواخست، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەشتەکەی ئەنجامبدات و بە سەردانێکی ڕەسمی بگاتە ئەو وڵاتە.
ئەوەش هاتووە، سعودیە بەڵێنی داوە لە میانی سەردانەکەی هەفتەی داهاتوودا، ئەو بەڵگانە بۆ عەلی زەیدی بخاتەڕوو کە سەلمێنەری ئەوەن هێرشکراوەتە سەر وڵاتەکەی لەناو خاکی عێراقەوە.