سبەینێ هاتوچۆکردن لە دەروازەی سەیران بەن ڕادەگیرێت

بەبۆنەی پشووی ڕەسمی لە دیوی ئێرانەوە، سبەینێ هاتوچۆکردن لە دەروازەی سەیران بەن ڕادەگیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى سەیران بەن بڵاویکردەوە، سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن ڕادەگیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕاگرتنەکە بەهۆی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێنەوەیە، کە لە ئێران پشووی ڕەسمییە و ڕۆژی چوارشەممە هاتوچۆکردن ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share