ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

قائیمقامی قەزای دوکان، سەردانی کارمەندەکەی پۆلیسی دارستانیکردووە

بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە کاتی ڕێگریکردنیان لە ڕاوەماسی لە قەزای دوکان، لە کارمەندێکی پۆلیسی دارستانیانداوە و برینەکەی سەری بە 9 تەقەڵ دوراوەتەوە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان، لەسەر ڕوداوەکە ڕایگەیاندووە، ” لە نزیکەوە چاودێری دۆسییەکە دەکەن لە پۆلیس و بەڕێوەچوونی ڕێکارە یاساییەکانی ڕووداوەکە ، چونکە ئەو کارمەندە یەکێک بووە لە کارمەندە نمونەیەکان و لەکاتی ئەرکدا ھێرشی کراوەتە سەر “.

قائیمقامی دوکان وتوشیەتی، بەکەسوکاری پۆلیسەکەمان ڕاگەیاندووە دۆسیەکە لە دادگایەو چاوەڕوانی دەرەنجامی ڕێکارە یاساییەکان بن .

ڕوداوەکە کاتێک ڕویداوە، شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک هاوڵاتی و ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، چوونەتە قەزای دوکان بۆ ڕاوەماسی، بەڵام لەلایەن دوو پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزییەوە ڕێگریان لێکراوە، لەو کاتەدا ئەو هاوڵاتی و ئەفسەرانە پەلاماری پۆلیسەکەیانداوە و بەسەختی برینداریان کردووە.

ساڵانە لەکاتی قەدەغەی ڕاوی ماسی چەندین ھاوڵاتیی بە نایاسای ڕاو دەکەن و لە ناویشیاندا چەندین بەرپرس و ئەفسەر ھەن، کارمەندانی دارستان و ژینگەش ڕێگری لەو حاڵەتە دەکەن و لەو کاتەشدا ڕوبەڕوی هێرش دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ ئەحمەد حەمەکەریم: تەنها یەکێتییە دەتوانێت کوردستانیبوونی خانەقین تا مەندەلی بپارێزێت

شێخ ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تەنها یەکێتییە دەتوانێت کوردستانیبوونی خانەقین تا مەندەلی بپارێزێت.…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پارتی بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان بە كردەوە نایەنە پێشەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو پێشنیازەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان كردبووی پارتی رەتیكردووەتەوە و دەشڵێت، “پارتی…
Total
0
Share