وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: مۆڵەتی ناونووسین بۆ حەج بە هیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە

داواکارییەکانی حەج 45 هەزار کەسی تێپەڕاند و وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 5ـی ئاب کۆتا مۆڵەتە و چیتر وادەی ناونووسین درێژناکرێتەوە.

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 45 هەزار داواکاری لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمارکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەکە لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، کاتی کۆتاییهاتنیشی ڕۆژی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026ە، کاتژمێر 12ی شەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share