پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە بەغدادەوە بە رەسمی بە ئێمە رانەگەیەندراوە کەماوەی ئەم سیستمی خۆناساندنە درێژ کراوەتەوە.
دەشڵێت، ئێستا ماوەی خۆناساندن تاوەکو 5ی ئەم مانگەیە و ئەگەر بە رەسمی ماوەکە درێژبکرێتەوە لە 4ی مانگ هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە.