فازڵ حاجی: ئەو پشووەی سبەینێ بۆ گەشت و سناپ کردن نییە

فازل حاجی رایدەگەیەنێت، “ئەو پشووەی راگەیەندراوە بۆ گەشت و سناپ کردن نییە و دەبێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، “ئەو پشووەی کە بۆ  سبەینێ ڕاگەیەندراوە بۆ ئەوەیە لە ماڵەکانتان بمێننەوە و لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، چونکە بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی چەقی بارانە بەخۆڕەکە لە کاتژمێر 6ی بەیانی تاکو کاتژمێر 10 بەیانیە، واتا بۆ گەشت و سناپ کردن و هاتنەسەر شەقام نییە”.

دەشڵێت، “مانەوەتان لە ماڵەکانتان بێجگە لەوەی سەلامەتتان دەکات، ڕێگریش دروستناکات بۆ تیمەکانی فریاگوزاری و خودای گەورە هەمو لایەک بپارێزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهرۆز سالار: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە ستانداردی جیهانی نزیکە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی…
Total
0
Share