هەولێر؛ لە پاڵاوگەیەكی نەوت ئاگر كەوتەوە

كەمێك بەر لە ئێستا لە سنووری هەولێر پاڵاوگەیەكی نەوت ئاگریگرت و تیمەكانی بەرگریی شارستانیش لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنیدان.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، لە یەكێك لە كۆگاكانی پاڵاوگەی كۆچەر-ی سەر بە ناحیەی شەمامكی سەر بە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگر كەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەئێستادا لە شوێنی ڕووداوەكەن و هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە دەستپێكردووە؛ تا ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرە ئاشكرانەكراوە.

ئەمە یەكەم ڕووداوی كەوتنەوەی ئاگر نییە لە هەولێر و دوو ڕۆژ بەر لە ئێستاش لەسەر ڕێگەی هەولێر–كەركوك، ئاگرێكی گەورە لە كۆگایەكی ڕۆنی ئۆتۆمبێل كەوتووەتەوە بەهۆیەوە زەرەر و زیانێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە…
Total
0
Share