لە هەولێر پێنج كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە پێنج كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمەكانیان بە پلانێکی ورد و تۆکمە دوو تۆمەتباریان بە پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ-ەوە دەستگیركرد.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباران، كە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێ-ن، بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەكە بۆ ناو شاری هەولێر بگوازنەوە.

هەردوو تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراون، کە 12 یان نەشتەرگەری تایبەت…
Total
0
Share