بافڵ جەلال تاڵەبانی: نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە.

سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ ڕۆڵ و خزمەتەکانی نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی کە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی هەڵەبجە و کەسوکاری سەربەرزی شـ.ـەهیدان.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە لە راپۆرتێکدا بەرنامە و ئەرک و پێویستییەکانی پارێزگاکەی خستەڕوو و داوایکرد، هەموو لایەک هاوکاربن بۆ زیاتر خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکان.

لای خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، پشتگیری و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی و وتی، هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن، بۆیە لەم قۆناغەدا پێویستە کار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی زیاتر و شایستەتر بۆ شارەکە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share