لە کەلار دەستبەسەر 17 ماتۆڕسکیلدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایدەکات، لە کەلار دەستبەسەر 17 ماتۆڕسکیلدا گیرا کە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان، هەروەها پێشێلی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ دەکەن، تیمەکانمان لە دوێنێوە دەستیان بەسەر 17 ماتۆڕسکیلدا گرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکە بە فەرمانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدراوە، ئەمەش بە ئامانجی بەرقەرارکردنی کەشێکی سەلامەت بۆ هەمووان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـ.ـۆجـ.ـەلان: پێویستە پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە لە توندوتیژی دووربکەوێتەوە

نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکرایەوە و ئەمەی خوارەوە، دەقەکەیەتی. بانگەوازەکەمان لە 27ـی شوباتی…
Total
0
Share