پێشەوا هەورامانی: بەمزووانە کێشەی بەنزین چارەسەردەکرێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، نزیکەی 70%ـی خەڵک بەنزینی کوالێتیی نۆرماڵ بەکاردەهێنن، بۆیە لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەین نرخی بەنزینی نۆرماڵ ئاساییببێتەوە و نرخەکەی ببێت بەو نرخەی کە حکومەت دیارییکردووە.

وتیشی، ئەو بڕە نەوتەی کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەدرێت بە هەرێمی کوردستان بۆ پێداویستیی ناوخۆ کەمە، بەڵام لە هەوڵداین کە قەیرانی بەنزین لەوە زیاتر درێژە نەکێشێت.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدەدەین بڕی پێویست لە بەنزین بنێرینە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەزووترین کات کێشەکە چارەسەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share