شارەزایەکی کەشناسی: پلەی گەرما دەگاتە 49 پلەی سیلیزی

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی گەرمای بەتین بەڕێوەیە و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ و سبەی دووشەممە، لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەهەوایەی لە دەریای ناوەڕاستەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە، پلەی گەرما بەڕاورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزمتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی سێشەممەوە 28ـی 7ـی 2026، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی، شەپۆلێکی گڕە و گەرما هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەی گەرما 4 تا 5 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، بەتایبەت لوتکەی کاریگەریی ئەو شەپۆلە، لە ڕۆژانی 29 و 30ـی مانگدا دەبێت کە لەگەڵیدا، لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ عەسر، بای باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات بەشێوەی ‘گڕەبا’ چالاک دەبێت بە خێرایی 15-30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت، ڕێژەی شێ زیاددەبێت و پەڵەهەور دروستدەبێت، کە ئەمەش وادەکات هەست بە گەرمایەکی بەتین و بێزارکەر بکرێت؛ پاشان کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە گەرمایە لە ڕۆژی هەینییەوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، کەمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە ماوەی ئەو گەرما بەتینەدا:

سلێمانی 43 بۆ 44 پلە

هەولێر 46 بۆ 47 پلە

دهۆک 44 بۆ 45 پلە

هەڵەبجە 45 بۆ 46 پلە

کەرکوک 47 بۆ 48 پلە

گەرمیان 48 بۆ 49 پلە

ڕاپەڕین 45 بۆ 46 پلە

سۆران 44 بۆ 45 پلە

زاخۆ 43 بۆ 44 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رایدەگەیەنێت، “گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت”. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار…
Total
0
Share