هاوڵاتییەک لە سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە گەڕەکی سروشت، لە نزیک شاری سپی لە سلێمانی، لەلایەن کەسێکەوە لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕووداوەکە، پەیوەندی بە پۆلیسی سلێمانییەوە کرد، پۆلیس ڕووداوی تەقەکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، “ئێستا تیمەکانیان لە شوێنی ڕوداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن”.

شایەتحاڵێکی ڕوداوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو هاوڵاتییەی تەقەی لێکراوە خاوەنی بەنزینخانەی (شەن)ە لە نزیک شاری سپی”.

بە وتەی شایەتحاڵەکە، ئەو هاوڵاتییە لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا کە ئۆتۆمبیلێکی سور بووە، تەقەی لێکراوە و فیشەکێک بەر سەری کەوتووە”.

شایەتحاڵەکە ئاماژە بەوەدەکات، کوژراوەکە لەگەڵ کەسێک وەستاوە قسەی کردووە و لەوکاتەدا تەقەی لێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر هیچ بارەگایەکی حـ.ـەشدی شـ.ـەعبی

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەناڵی (یەکى عێراقی – قناة…
Total
0
Share