گەنجێک لە سنووری گەرمیان نزیکەی ڕۆژە بێسەروشوێنە و سبەینێ هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەدرێت

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ نزیکەی چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە و لەسەر بانگەوازی بنەماڵەکەی سبەینێ هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەدرێت.

پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە کە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بە ناوی توانا وەلی باباعەلی لە سنووری گوندی کۆکس دیارنەماوە، بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند کە سبەینێ هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەدرێت.

بنەماڵەی توانا وەلی باباعەلی بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، داواکارین لە خەڵکی سنووری گەرمیان، کەلار، ڕزگاری، سەرقەڵا، کفری و گوندەکانی ئەو سنوورە، سبەینێ یەکشەممە، پاش کاتژمێر 4:30ی بەرەبەیان، ئامادەبن بۆ گەڕان بەدوای ناوبراو، کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بێسەروشوێنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share