پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە فێڵ پارەی مووچەی لە خانەنشینێک سەندبوو

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچناری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەبەردەم یەکێک لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، بە فێڵ بڕێک پارەی مووچەی لە خانەنشینێک سەندبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە کەسێک بە فێڵ بڕێک پارەی مووچەکەی لە کاتی وەرگرتنیدا لە بەردەم ئامێری ڕاکێشانی پارە، لێسەندووە، بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بۆ وەرگیرا و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرئەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share