قوباد تاڵەبانى: دەبێت ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین بکەینە هێڵی سوور

جێگرى سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، دەبێت ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین بکەینە هێڵی سووری کۆمەڵگاکەمان بۆ ئەوەى هیچ هێز و لایەنێک دەست بۆ بەرتەسککردنەوەی سنووری ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین نەبات.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، دەبێت ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین بکەینە هێڵی سووری کۆمەڵگاکەمان. بێزار و ماندوونەبین لە هەر بۆنەیەکدا باسی بکەین و جەختی لێ بکەینەوە تا لە مێشك و دڵ و دەروونی تاک بە تاکی ئەندامانی کۆمەڵگاکەماندا وەک نەریتێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی دەچەسپێت، بۆ ئەوەی هیچ هێز و کەس و لایەنێک رۆژێک لە رۆژان جورئەتی نەبێت دەست بۆ بەرتەسککردنەوەی سنووری ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین ببات.

دەشڵێت، لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رادەربڕیندا یادی پارێزەرانی حەقیقەت، ئەو رۆژنامەنووس و نووسەرە ئازایانە بەرز رادەگرین کە لە پێناو گەیاندنی حەقیقەتدا گیانیان بەخت کرد و هیوادارین چیتر ناوی هیچ رۆژنامەنووسێک بە مۆنیۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پارکی ئازادی زیادنەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی سزادانی مامۆستایان دەدرێت، نووسراوێك بۆ حكومەت دەنێردرێت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی بەڕێوەچوو و یەكێك لە تەوەرەكان بابەتی مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share